راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
هەردوو کۆمپانیا بەناوبانگەکەی جیهان، یوتیوب و سناپجات، لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندییەک بۆ هەردوولایان رێککەوتن و لەمەودوا لەکاتی سناپ کردن دەتوانی ڤیدیۆی یوتیوب بەکاربهێنیت.
هەردوو کۆمپانیا بەناوبانگەکەی جیهان، یوتیوب و سناپجات، لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندییەک بۆ هەردوولایان رێککەوتن و لەمەودوا لەکاتی سناپ کردن دەتوانی ڤیدیۆی یوتیوب بەکاربهێنیت.
لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆیانەوە، کۆمپانیای سناپ بڵاویکردەوە، بەکارهێنەرانیان دەتوانن لەکاتی سناپ کردن لەناو سناپچات، راستەوخۆ ڤیدیۆی یوتیوب بەکاربهێنن و پێویست بە رێگەی لاوەکی ناکات.
واتە بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستیەتی لەناو یوتیوب، لە رێگەی دوگمەی "share" ـەوە راستەوخۆ بینێری بۆ سناپچات و لەکاتی سناپکردندا بەشێوەی ستیکەرێک لەسەر ڤیدیۆکەی خۆی دەردەکەوێت.
ئێستا ئەم تایبەتمەندییە کارایە و بەکارهێنەرانی سناپچات دەتوان بەبێ هیچ کێشەیەک بەکاریبهێنن.
ڤیدیۆ؛