فەڕەنسا داوای ئازادكردنی دوو ھاووڵاتیی خۆی دەكات لە ئێران

جیهان

12/05/2022     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین-

فەڕەنسا سەركۆنەی دەستگیركردنی دوو هاووڵاتیی وڵاتەكەی كرد لەلایەن ئێران، هاوكات داوایكرد دەستبەجێ ئازاد بكرێن.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێكدا كاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە دەستگیركردنی دوو هاووڵاتیی فەڕەنسی نیشاندا كە بە بیانووی "ئاژەوەنانەوە" لە ئێران دەستگیركراوون.

لە راگەیەندراوەكەدا دوای سەركۆنەكردنی ئەم كارەی حكوومەتی ئێران، داواكراوە دەستبەجێ ئەو دوو هاووڵاتییە فەڕەنسییە ئازاد بكرێن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا بانگەشەی ئەوە كراوە كە دوو هاووڵاتییە فەڕەنسییەكە بە بیانووی بێ بنەما دەستگیركراون و دوای ئاگاداربوون لە رووداوەكە جێگری باڵیۆزی ئێران لە پاریس بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا كراوە.

وەزارەتی هەواڵگری ئێران دوێنی بە بیانووی ئەوەی "پلانی ئاژاوەنانەوە"یان هەبووە دەستگیركردنی دوو هاووڵاتی بیانی راگەیاندبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن