یەکێتی ئەوروپا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا گەیاندە دوو ملیار یۆرۆ

جیهان

13/05/2022     ژمارەی بینراو 141

راچڵەکین-

یەکێتیی ئەورووپا بەناردنی هاوکارییەکی دیکەی سەربازی بە بەهای ٥٠٠ ملیۆن یورۆ، کۆی گشتیی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی بۆ ئۆکرینای ناردووە، گەیاندە دوو ملیار یورۆ.

جۆزێپ بۆرێل،  نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، رایگەیاند کە پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکرانیا زیاد دەکەن.

وتیشی:"یەکێتیی ئەورووپا بە مەبەستی پشتیوانیکردنی سوپای ئۆکراینا کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازی بەبەهای ٥٠٠ ملیۆن یورۆ رەوانەی ئۆکراینا دەکات و بەم شێوەیەش کۆی گشتیی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی کە بۆ ئۆکرینای ناردووە، دەگەیەنێتە دوو ملیار یۆرۆ".

راشیگەیاند، جگە لە چەکی قورس، کەرەستەی سەربازی وەک زرێپۆش و تانک و تۆپ و تەقەمەنییش پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکەن و بە سزای ئابووری فشاری زیاتر دەخەنە سەر رووسیا.

بۆرێل ئاماژەی بەوەشکرد لەمیانی کۆبوونەوەی G7دا هەریەکە لە پرسەکانی وەکوو گۆشەگیرکردنی رووسیا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و نرخی وزە و خۆراک تاوتوێ دەکرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن