سڕبوونی دەست و پەنچە، هۆکار و چارەسەرەکانی؟

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 761

راچڵەکین-

سڕبوونی دەست و پەنجە نەخۆشیەکی باوە و بە زۆری لە ئافرەتانی تەمەن مامناوەند ڕوودەدات.

هۆکارەکانی:

-کێشە لە بڕبڕەکانی مل دا. 

-نەخۆشی شەکرە. 

-کەمی هەندێک ڤیتامین و ماددە لە لەشدا وەک ڤیتامین ب١٢.

-بوونی پەستان لەسەر هەستە دەماری دەست لە شوێنێک لە ڕێڕەوی دەمارەکەدا .

هەر یەکێک لەمانە دەرکەوتە و نیشانەی جیاوازی هەیە.

لەهەموو هۆکارەکان باوتر ، بوونی پەستانە لەسەر دەماری دەست لەئاستی مەچەک ، کە دەبێتە هۆی سڕبوونی سێ  پەنجە (شهادة ، ناوەراست ، لایەکی پەنجەی حلقة) ، بەتایبەت لە کاتی شەودا  ،هەندێ جار ئازاری قۆڵ و باسک وملی لەگەڵدایە .

ئەو هۆکارانەی  لەوانەیە ببێتە هۆی ئەو پەستانە: 

-بەرکەوتنی زەبر وەکو ئەوانەی کە ئیشی دەست دەکەن وەكو (دڕێل وکۆمپرێسەر و چەکووش ) بەکار دێنن ، یان نان کردنی زۆر .

-نەخۆشیەکانی غوددەی دەرەقی و ڕۆماتیزم و شەکرە .
-بوونی گرێ لەنزیک دەمارەکان .
-هەندێ جاریش هۆکارەکەی نادیارە .

چارەسەریەکانی سڕبوونی دەست و پەنجە:
-بەکارهێنانی  دەرمان و قایش و وەرزش 
-دەرزی لێدان لە نزیک دەمارەکە .
-نەشتەرگەری، کەلەهەموو چارەسەرییەکانی دیکە سەرکەوتوو ترە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن