زیانەکانی کەم خەوی

تەندروستی

18/05/2022     ژمارەی بینراو 1552

راچڵەکین-

کەم خەوی، پەتای سەردەم 

خەوتن پڕۆسەیەکی ناچاڵاکی ژیاری و گرنگە . نزیکەی سێ یەکی ژیانی مرۆڤ پێک دێنێت .

هەر خەوتنێک مردنێکی سوکە و مرۆڤ لە کاتی نوستندا  ۳ تا ٤ جار ، تەواوی جەستەی ئفلیج دەبێت تاوەکو لەکاتی خەوبینین توشی گرفتی خۆ ئازاردان یان ئازاردانی کەسانی نزیکی نەبێت . 

دەرئەنجامی توێژینەوەکان پێمان دەڵێن ئەگەر مرۆڤ بۆ چەند شەوێک نەخەوێت ،دەمرێت . 

 کەم خەوی دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی: 
دڵ و شەکرە و بەرزە فشاری خوێن و نەخۆشیە دەرونیەکان .
مرۆڤی گەورە پێویستی بە ۷ -۹ کاتژمێر خەوی هەیە بۆ دەروون و جەستەیەکی دروست .

نوستن بۆچی گرنگە؟
٭ بۆ یادەوری ( زاکیرە)  گرنکە . 
لەکاتی خەودا، زانیاری وەرگیراو ڕێکدەخرێتەوە و چارەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بەشی یادەوەری لەمێشک . 

-لەکاتی خەودا ، سیستەمی بەرگری دەماری چاڵاک دەبێت و مێشک ڕزگاردەکات لەو ماددە ژەهراویانەی(بێتا ئەمایڵۆید)  ڕۆژانە لە مێشک دروست دەبێت ودەبێتە هۆی نەخۆشیە دەماریەکانی وەک ئەلزهایمەر و خەلەفان و هی تر .
-خەوتن گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش .
 -دەرکەوتووە کە تەنها یەک شەو نەخەوتن دەبێتە هۆی کەمبونەوەی خانەی بەرگری natural killer cell  لە لەشدا بەڕێژەی لە ۷۰٪ . 
-لەبەر ئەوە، دوای کەم خەوی زیاتر توشی هەڵامەت و نەخۆشیە میکرۆبیەکان دەبین.

بەهۆی گۆڕانکاری لەشێوازی ژیان و پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەکان ،ئێستا زۆرینەی خەڵک بەبڕی پێویست ناخەون ،بەتایبەتی گەنجان ئەمەش کاریگەری زۆری هەیە لەسەر توانای فیربوون و زیرەکی و تەندروستی و توانای بەرهەمهێنان لەتاک و کۆمەڵ 

سەرەڕای زیانە دەروونی و تەندروستیەکان .
ئێستا لەووڵاتان بۆ بەرەنگاری پەتای کەم خەوی هەفتەی نیشتمانی هۆشیاری خەوتن ڕێکدەخرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵ لەگرنگی و پێویستی و زیانەکانی کەم خەوتن.

د. خالس ئەحمەد، پزیشکی پسپۆطی نەخۆشییە دەرونییەکان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن