كۆدی ژماره‌ی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق بزانە

کوردستان

19/05/2022     ژمارەی بینراو 2376

راچڵەکین-

تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و بەپێی تابلۆ نوێیەکە، ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت و تەنها کۆدێک دادەنرێت کە بۆ هەرشارە و ژمارەیەکی جیاوازە. 
 
لەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عیراق و هەرێمی کوردستان هەیە، کە بە پیتی ئینگلیزی نووسراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تابلۆى تۆمارى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ته‌رخان ده‌كرێت:
 
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه‌ ئێستا ته‌رخانكراون له‌ ژماره‌ (1 تاوەکو 99999) پیتى (A) بۆ ژماره‌كه‌ زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه‌.
 
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه‌ ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه‌ له‌ ژماره‌ (100000، 200000، 300000، 400000، 500000، 600000، 700000، 800000 و 900000) دووباره‌ تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه‌ و ژماره‌ى دووه‌م له‌لاى چه‌پ لادەبرێت و پیتێكى (M)ی بۆ زیاد ده‌كرێت.
 
سێیه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه‌ له‌ ژماره‌ (100001) تاوەکو دوایین ژماره‌ دووباره‌ تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه‌ و ژماره‌ى دووه‌م له‌لاى چه‌پ لاده‌برێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت؛ به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه‌ لابراون: (0B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L).
 
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له‌لای چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لای چه‌پ ببێته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ى كه‌ گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌كو یه‌كیان لێبێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M)ی بۆ زیاد ده‌كرێت.
 
تابلۆی نوێی شارەکانی هەرێمی کوردستان:-
هه‌رێمی كوردستان: 
1 پارێزگای هه‌ولێر:  22 
2 پارێزگای سلێمانی: 21 
3 پارێزگای دهۆك: 24 
4  پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 23  
پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق:  
5 پارێزگای به‌غدا: 11 
6 پارێزگای نه‌ینه‌وا: 12 
7 پارێزگای كه‌ركوك: 25 
8 پارێزگای به‌سره‌: 14 
9 پارێزگای كه‌ربه‌لا: 19 
10 پارێزگای ئه‌نبار: 15 
11 پارێزگای نه‌جه‌ف: 30 
12 پارێزگای بابل: 18 
13 پارێزگای میسان: 13 
14 پارێزگای واست: 31 
15 پارێزگای دیاله‌: 20 
16 پارێزگای موسه‌نا: 17  
17 پارێزگای قادسیه‌: 16 
18 پارێزگای زیقار: 27 
19 پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین: 26

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن