مەرجی د. بەرهەم ساڵح بۆ كشانەوە لەكاندیدی پۆستی سەرۆككۆمار ئاشكراكرا

کوردستان

19/05/2022     ژمارەی بینراو 1157

راچڵەكین-

بەرپرسێكی پارتی تەقەدوم كەلەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی دەكرێت، مەرجی د. بەرهەم ساڵح،ی بۆ دەستبەرداربوون لەخۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری داهاتووی عیراق ئاشكراكرد.

عەبدوڵا خەربیت، بە میدیاكانی عیراقی راگەیاندووە، د. بەرهەم ساڵح پێی راگەیاندووە، تەنها لەكاتێكدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق كاندید بكات، ئەو ئامادەیە بكشێتەوە.

دوای رووخانی رژێمی بەعس لەساڵی 2003 دا بەپێی عورفی سیاسی و رێككەوتنی هەرسێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عیراق ( شیعە، كورد و سوننە) پۆستی سەرۆككۆماری عیراق لای كورد بووە، لەنێو كوردیشدا پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە، بەڵام لەئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەو پۆستە نابێت تەنها بۆ یەكێتی بێت بەڵكو ئەویش مافی ئەوەی هەیە كاندیدی هەبێت و پۆستەكە وەربگرێت، هەر ئەوەش وایكردووە تائێستا ئەو دوولایەنە نەگەنە رێككەوتن لەوبارەیەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن