مباپێ لە پاریس دەمێنێتەوەو ناچێتە مەدرید

وەرزش

21/05/2022     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین –

سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان، چارەنووسی كیلیان مباپێ-ی هێرشبەری یانەكەی یەكلایی كردەوەو رایگەیاند: گرێبەستەكەی نوێكردەوەو تا هاوینی 2025 لە یانەكە دەمێنێتەوە.

ناسڕ خلێفی، سەرۆكی یانە پاریسییەكە، بە لێدوانێك كۆتایی بە ئەگەری چوون و نەچوونی مباپێ بۆ یانەی ریال مەدرید هێناو رایگەیاند: لای خۆمان دەمێنێتەوە.

خلێفی لە لێدوانێكدا بۆ هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمان، وتی:" هەواڵێكی خۆش پێیە بۆتان، گرێبەستی كیلیان مباپێ-مان بۆ سێ وەرزی دیكە نوێكردەوەو تا هاوینی 2025 لە ریزەكانی یانەكە دەمێنێتەوە.

هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەكەی پاریس سانجێرمان، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، جەماوەری یانەكەی تووشی دڵەڕاوكێیەكی زۆر كردبوو، ئەمەش بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی كە باسیان لە جێهێشتنی یانەكەو چوونی بۆ ریزەكانی یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر بۆندێكی خەیاڵی دەكرد.

كیلیان مباپێ، لە وەرزی 2017 – 2018 بەشێوەی خواستن لە ریزەكانی یانەی مۆناكۆ گواسترایەوە یانەی پاریس سانجێرمان، ساڵێك دواتر بە فەرمی بووە یاریزانی یانە پاریسییەكەو بەپێی گرێبەستە نوێیەكەشی، كە تائێستا وردەكارییەكانی ئاشكرا نەكراوە، سێ وەرزی دیكە لە ریزەكانی ئەو یانەیە دەمێنێتەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن