ئۆكراینا ئامارێكی نوێی زیانەكانی سوپای رووسیای بڵاوكردەوە

جیهان

22/05/2022     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین-

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سوپای رووسیا ٢٠٠ سەربازی دیكەی لەدەستداوە و، تا ئەمڕۆ تێكڕا ٢٩ هەزار و ٥٠ سەربازی رووسیا كوژراون.

لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا زانیاری سەبارەت بە زیانەكانی سوپای رووسیا لە ٢٤ شوبات-٢٢ی ئایار بڵاوكردەوە.

لەو راگەیاندراوەدا باس لەوە كراوە كە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سوپای رووسیا ٢٠٠ سەربازی دیكەی لەدەستداوە و، تا ئەمڕۆ تێكڕا ٢٩ هەزار و ٥٠ سەربازی رووسیا كوژراون و ٢٠٤ فڕۆكە، ١٧٠ هێلێكۆپتەر، هەزار و ٢٨٥ تانك، سێ هەزار و ١٤١ زرێپۆش، ٥٩٩ تۆپهاوێژ، ٢٠١ مووشەكهاوێژ و ٩٣ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای رووسیا تێكشكێنراون.

هەروەها لە راگەیاندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە هێزەكانی رووسیا دوو هەزار و ١٩٤ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ١٣ كەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا، ٤٧٠ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لەدەستداوە و ١٠٧ مووشەكی ئاراستەكراوی رووسەكانیش لەلایەن یەكەكانی بەرگریی ئۆكرایناوە تێكشكێندراون.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە ٢٥ی ئاداری رابردوودا، بڵاویكردەوە كە هەزار و ٣٥١ سەربازیان لە ئۆكراینادا كوژراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن