راچڵەكین –
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە دابەزین كردو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بەراورد لەگەڵ بەیانی ئەمڕۆ، زیاتر لە دوو دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمشەو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت، بۆ 109 دۆلارو 99 سەنت دابەزی، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بە 112 دۆلار 5 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.
لە بەرامبەردا نەوتی رۆژئاوای تێكساس روو لە بەرزبوونەوە كردو نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە 110 دۆلارو 35 سەنت، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 110 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.