چەند سوودێکی کشتوکاڵ و کاری کشتوکاڵکردن

کشتوکاڵ

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 66

کشتوکاڵ


ڕاچڵه‌كین-
1- کشتوکاڵ وەک وەرزشکردن وایە:-
سێ كاتژمێر کارکردن لەناو کێڵگەو کشتوکاڵدا بەشێوەیەکی ڕێک و دروست وەک یەک كاتژمێر وەزشکردنە لە یاریگەدا.

2- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش:-
لە ئەنجامی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خاک و ڕووەکەکان دەبێتە هۆی وەرگرتنی وزە لەخاک و ڕووەکەکانەوە، چونکە خاک و ڕووەکەکان وزەی تایبەت بەخۆی هەیەو ئەو وزەیەش دەدەن بەو کەسانەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، تەنانەت لەڕووی زانستییەوە دەرکەوتووە کاتێک گەڵای ڕووەکێک یان دارێک نەخۆش دەبێ و زەرد هەڵدەگەڕێ گەڵاکانی نزیکی تا لەتوانایاندا بێت وزەی پێدەدەن تا نەکەوێت و نەمرێت.

3- کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ:-
کشتوکاڵ و مامەڵەکردن لەگەڵ دارو ڕووەکەکاندا کاردەکات لەسەر ڕێکخستنی دەردانی هۆرمۆنی (کۆرتیزۆڵ) کە زۆر دەردانی دەبێتە هۆی دروستبوونی قەلەقی و دڵەڕاوکێ، بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی نائارامی دەروونی بۆ مرۆڤ و کێشەی تەندروستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

4- پاراستنی تەندرووستی عەقڵی:-
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە ئەوکەسانەی کاری ڕۆژانەیان کشتوکاڵ کردن و مامەڵەکردنە لەگەڵ دارو ڕووەکدا ئەگەری دوورکەوتنەوەیان لە ترس بەڕێژەی (۳٦٪) زیاترە لەوانەی کاری تر دەکەن.

5- خۆراکی تەندروست:-
هەمیشە ئەو کەسانەی پیشەیان کشتوکاڵ کردنە خواردنیان دروسترەو بەهەمی خۆیان دەخۆن بەمانایەکی تر ڕووەکییەکان یان ڕووەکخۆرەکان؛ ئەمەلەلایەک لەیەکی تر ئەوخۆراکەی دەیخۆن لەڕێی جوڵەو کارکردنیانەوە وزەکەی كار دەکەن.

6- لەڕووی ماددییەوە:-
ئەو کەسانەی کاری کستوکاڵی دەکەن لەبەرئەوەی زۆر لەبەرهەم و بەروبوومەکان خۆیان بەرهەمی دەهێنن ناچارنین لەبازاڕ بیکڕن، دواجار بەسوودی مادی بۆیان دەگەڕێتەوە.

7-هەناسەدانی درووست:-
لەبەرئەوەی ئەوکەسەی لەو ژینگەیەی کاری تیا دەکات بڕێکی زۆر ئۆکسجینی تیایە بۆیە هەواکەی پاکترە بەبەراورد بەکەسێک کە لەکارگەیەک یان شوێنێکی جەنجاڵ و قەرەباڵغدا کاردەکات، هەروەها چاو بەدیمەنی گوڵ و سەوزایی ئاسوودە دەبێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بیرو دەروون دەبێت.

ئا: ئەندازیاری کشتوکاڵی هێمن محمدامین
پسپۆڕی پاراستنی ڕووەک

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن