دهۆك؛ ژنێك كەخاوەنی پێنج منداڵە.. كوژرا

کوردستان

23/05/2022     ژمارەی بینراو 299

راچڵەكین-

لە سنووری قەزای بەردەڕەش ژنێك كوژرا كەخاوەنی پێنج منداڵە، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەڵێت: "لەلایەن هاوژینەكەیەوە كوژراوە." 
 
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە گوندی نەزراوە لە قەزای بەردەڕەش، ژنێك لەلایەن هاوژینەكەیەوە كوژراوە." 
 
وتیشی، لەئێستادا تۆمەتبارەكە هەڵاتووە و دەستگیرنەكراوە. پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووتەوە. 
 
لەبارەی هۆكاری رووداوەكە، ئیسماعیل مستەفا قایمقامی بەردەڕەش بە رووداوی راگەیاندووە: "هۆكاری كوشتنەكە كێشەی كۆمەڵایەتیی بووە. ژنەكە تەمەنی 45 ساڵە و دایكی پێنج منداڵە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن