راچڵەکین-
جارێکی دیکە بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران، فڕۆکەخانەش دەڵێت، لە ئەگەری بوونی هەر گۆڕانکارییەک هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، جارێکی دیکە بەهۆی خۆڵبارێنێکی چرەوە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیران و لە ئەگەری بوونی هەر گۆڕانکارییەک ئاگادارتان دەکەینەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمرۆش بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەکان راگیران و دواتر دەستیانپێکردەوە.