دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری لە هەولێر بەردەوامە، بەڵام لە سلێمانی راگیراوە

ئابوری

23/05/2022     ژمارەی بینراو 401

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ناوی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردەوە کە سبەین بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر بڵاویكرووەتەوە سبەینێ سێشەممە 24-5- 2022 بەنزینی 690 دیناری لە 17 بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە جووت دابەشدەكرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن