"بە بڕیاری دادگا هاووڵاتییان دەتوانن پابەندن نەبن بە پێدانی پارەی خۆڵ و خاشاک "

کوردستان

25/05/2022     ژمارەی بینراو 388

راچڵەکین-

دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بڕیاریدا لە سەر پووچەڵ کردنەوەی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک کە سپێردرا بوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت .

پارێزەر جەمال حەمە رەشید لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" دوای ئەوەی سکاڵای تۆمارکردووە کە وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک بەگوێرەی یاسا لە لایەن هاووڵاتییانەوە  ئەرکی دەوڵەتە نەک کۆمپانیا، دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بڕیاریدا لە سەر پووچەڵ کردنەوەی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک کە سپێردرا بوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت .

دەشڵێت:"بەپێی ئەم بڕیارەی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن پابەند نەبن بە پێدانی پارەی کۆ کردنەوەی خۆڵ و خاشاک".

ئەو پارێزەرە دەشڵێت:" بە هەمان پێودانگ لەسەر ئەم بڕیارەی دادگای تەمییز، بە هەمان شێوە کۆ کردنەوەی پارەی ئاو لە لایەن کۆمپانیاوە نا یاسایییەو هاووڵاتییان دەتوانن پابەندنەبن هەتا ئەو کاتەی فەرمانگەی تایبەتمەند دەبێت خۆی هەڵسێت بە کۆ کردنەوەی ئەو پارانە لە هاووڵاتییان، هەروەها بە هەمان پێوانە ئەو گرێبەستەشی کە حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا کردویەتی بۆ کۆ کردنەوەی پارەی سزای کامێرای هاتوچۆ بە هەمان شێوە نا یاساییە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن