ئەنچیلۆتی: گۆرانی دەڵێم

وەرزش

29/05/2022     ژمارەی بینراو 313

راچڵەكین-

كارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی دوای بەدەستهێنانی 14 نازناوی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رایگەیاند:" ئەمڕۆ گۆرانی دەڵێم."

كارلۆ ئەنچیلۆتی، دوای كۆتایی هاتنی یاری نێوان ریال مەدریدو لیڤەر پووڵ-ی ئینگلیزی كە تیایدا كوڕانی مستەر وەن توانیان بۆ 14 هەمین جار جامی پاڵەوانێتییەكە ببەنەوە گەنجینەی یانە شاهانەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی:" وەرزێكی نایابمان بەڕێكرد.. باش یاریمان كرد، یاریەكی بەهێزبوو، فشارێكی زۆرمان لەسەربوو بەتایبەت لە گێمی یەكەمدا، بەڵام دواجار لەو بڕوایەدام  شایستەی بەدەستهێنانی نازناوەكە بووین."

لەبارەی بەدەستهێنانی نازناوەكە بۆ چوارەمین جار لەمێژووی خۆیدا ووتی:" من پیاوی ژمارە پێوانەییەكانم. بەخت یاوەرم بوو ساڵی رابردوو گەڕامەوە ریال مەدرید و وەرزێكی نایاب بەرێ بكەم. هاندەران لە یاری كۆتاییدا زۆر هاوكاریان كردین.. لەخۆشیدا گۆرانی دەڵێم."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن