راچڵەکین-
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی توركیا ئۆتۆمبیلهكهی كهلاری كردوهته ئامانج و چوار چهكداری پهكهكه كوژراون
دژەی تیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:" بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 17ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 9:30ی پێشنیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج.