فڕۆكەیەكی سەربازیی ئێران تێكشكا

جیهان

18/06/2022     ژمارەی بینراو 344

راچڵەكین –

فڕۆكەیەكی شەڕكەری سوپای ئێران لەناوخۆی ئەو وڵاتە كەوتەخوارەوەو تێكشكا، بەهۆیەوە فڕۆكەوانەكەو یاریدەدەرەكەی بریندار بوون.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكەیەكی شەڕكەری سوپای ئێران، لەكاتی ئەنجامدانی مەشقێكی سەربازی، لەپارێزگای ئەسفەهان لەناوەڕاستی ئەو وڵاتە، كەوتە خوارەوەو تێكشكا.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەر لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە، فڕۆكەوانەكەو یاریدەدەرەكەی بە پەڕەشووت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوەو بەهۆیەوە بریندار بوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بنكەی ئاسمانیی شەهید بابائی لە ئەسفەهان، هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە، كە لەجۆری تۆمكات F14یە، كێشەیەكی تەنكیكی بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن