ماكرۆن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی فەڕەنسا شكستی هێنا

جیهان

19/06/2022     ژمارەی بینراو 300

راچڵەكین –

هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا كۆتایی هات و بەپێی ئەنجامە بەراییەكانیش، ئەو هاوپەیمانییەكەی لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆنەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، شكستی هێنا لە بەدەستهێنانی زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان.

ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی فەڕەنسا دەریدەخات، هاوپەیمانیی پێكەوەبوون، كە لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی ئەو وڵاتەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، لەكۆی 577 كورسی پەرلەمان، ئەگەری هەیە لەنێوان 200 بۆ 260 كورسی بەدەستبهێنێت، بەمەش زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدەدات كە پێویستی بە لانی كەم 289 كورسی هەیە.

هاوكات، هاوپەیمانی چەپەكانی فەڕەنسا بە سەرۆكایەتیی ژان میلانشۆن، ئەگەری بەدەستهێنانی 170 – 200 كورسییان هەیە، لە بەرامبەردا پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی، بەسەرۆكایەتی مارۆ لوپێن-ی راستڕەو، پێشبینی دەكرێت نزیكەی 100 كورسی بەدەستبهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن