راچڵەكین –
دەستەی وەبەرھێنانی كوردستان، سیستمی فۆڕمی تۆمار بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون، بەشێوەیەكی كاتی رادەگرێت و بە هاووڵاتیانیش دەڵێت: لەگەڵ بەكارخستنەوەی سیستمەكە ئاگادارتان دەكەینەوە.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان، لە ئاگادارییەكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ 21-6-2022 بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە كە بەمەبەستی فراوانكردنی سیستەمی خۆتۆماركردن لە فۆڕمی 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان، سیستمەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەوەستێت و لەگەڵ بەكارخستنەوەشی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە.
دەستەی وەبەرھێنان ئاشكراشیكردووە، بەگوێرەی نوێترین ئامار، لەرۆژی 17ی ئەم مانگەوە تاوەكو ئەمڕۆ سێشەممە، 51 هەزارو 179 كەس فۆڕمیان بەسەركەوتوویی پڕكردووەتە. بڕیاریشە پڕكردنەوەی فۆڕمەكە تاوەكو رۆژی 2-7-2022 بەردەوام بێت.