راچڵەکین-
شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بهگوڕی ٥.٩ پلە ئهفغانستانی ههژاند و، لانی کەم ٢٥٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی ولاتەکە باس لەوە دەکەن کە بوومەلەرزەکە بەزۆری کاریگەری کردووەتە سەر قەزای سپیرەی ویلایەتی هۆست و قەزای گیان لە ویلایەتی پاکتیکا، بە گوێرەی ئامارە بەراییەکان لەو بوومەلەرزەیەدا ٢٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و، ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەیان هەیە و، لە کابوڵەوە پشتیوانی و هێلیکۆپتەر رەوانەی ناوچەکە کراوە.
ناوهندی لێكۆڵینهوهی زهویناسیی ئهمریكا (USGS)، سەرەتا گوڕی بوومەلەرزەکەی بە ٦،١ پلە بڵاوکردەوە، پاشان بڵاویکردەوە کە گوڕەکەی ٥،٩ بووە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە خۆرهەڵاتی ئهفغانستان بووە و له دووری ٤٦ کیلۆمهتری باشووری خۆرئاوا لە ویلایەتی هۆست روویداوە کە لە سەر سنووری پاکستانە.