راچڵەکین-
ئۆکراینا ژمارەی ئەو سەربازە رووسیانەی ئاشکرا کرد کە لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئێستا کوژراون و دەڵێت:" ژمارەی کوژراوانی سوپای رووسیا ٣٤ هەزاری تێپەڕاندووە".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا نوێترین زانیاری لەبارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات تا ٢١ی حوزەیران، خستەڕوو.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا بڵاویکردووەتەوە لە دەستپێکی جەنگەوە (٢٤ی شوبات تا ٢١ی حوزەیران)، ٣٤ هەزار و ٢٣٠ سەربازی رووسیا کوژراون. هەروەها ٢١٦ فڕۆکەی جەنگیی، ١٨٢ هێلیکۆپتەر، هەزار و ٤٩٦ تانک، سێ هەزار و ٦١٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٧٥٢ تۆپهاوێژ، ٢٣٩ مووشەکهاوێژ، ١٣٧ مووشەک و ٩٩ سیتسمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا، تێکشکێندراون.
دەشڵێت:"رووسیا دوو هەزار و ٥٤٣ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ٦١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٤ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە و سەربازانی رووسیا لە ناوچەکانی سلاڤیانسک، بەهموت و ئاڤدیڤسکی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە".
ئەوە لەکاتێدایە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر کوژرانی هەزار و ٣٥١ سەربازی لە ئۆکراینا راگەیاندبوو.