سیستمی فۆڕمی تۆمار بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون كارادەكرێتەوە

کوردستان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 257

راچڵەكین –

دوای دوو رۆژ لە راگرتنی سیستمی فۆڕمی تۆمار بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون، دەستەی وەبەرهێنان سیستمەكە كارادەكاتەوەو راشیدەگەیەنێت، تائێستا زیاتر لە 64 هەزار كەس ناوی خۆیان تۆماركردووە.

دەستەی وەربەرهێنانی هەرێمی كوردستان، لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ 23-6-2022، بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە، بەھۆی داواكارییەكی زۆر، لە دوو رۆژی رابردوو كار لەسەر فراوانكردن و خێراكردنی سیستەمی پڕكردنەوەی فۆرمەكە كرا، لەئێستاشدا فۆڕمی كرێنشینان كارایەو فراوان و خێراتركراوە.

بەپێی نوێترین ئاماری دەستەی وەبەرهێنان، لەرۆژی 17ی ئەم مانگەوە تاوەكو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 64 هەزارو 546 كەس ناویان تۆماركراوە بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون لەو 20 هەزار یەكەیەی بڕیارە بۆ كرێنشینان لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دروستبكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن