راچڵەكین –
شەوی رابردوو ئیبراهیم تاتڵیساس، گۆرانیبێژی ناوداری بەڕەچەڵەك كورد، كۆنسێرتێكی گەورەی لە شاری قودس لە ئیسرائیل ئەنجامدا.
لەو شەوە ئاهەنگەدا، كە هەزاران هاووڵاتی ئیسرائیلی ئامادەیبوون، ئیبراهیم تاتڵیساس چەندین گۆرانی ووت و لەلایەن ئامادەبووانیشەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێكرا.
ئەمە یەكەمین جارە ئیبراهیم تاتڵیساس-ی تەمەن 70 ساڵ، سەردانی ئیسرائیل بكات و لەوێ كۆنسێرت سازبكات.
ئیبراهیم تاتڵیساس-ی بەڕەچەڵەك كورد، لە ساڵی 1952 لەشاری رۆها لە باكووری كوردستان لەدایكبووە، لەساڵی 1978ەوە دەستی بە گۆرانی وتن كردووەو لەپاڵ گۆرانی وتنیش، بەشداری لەچەندین فیلمی سینەمایی دا كردووە، بەیەكێك لە گۆرانیبێژە هەرە ناودارەكانی توركیا دادەنرێت و لەسەر ئاستی جیهانیش ناوبانگێكی زۆری هەیە.