وێنە.. فەرماندەیەکی پارتی کوژرا و باوکیشی روونکردنەوە دەدات

کوردستان

01/07/2022     ژمارەی بینراو 566

راچڵەکین-

شەوی رابردوو لە شارۆچکەی شەقڵاوە، فەرماندەیەکی سەربازی پارتی بە پلەی رائید کوژرا و باوکیشی دەڵێت، "خۆی کوشتووە".

بەگوێرەی زانیارییەکان، کوڕەکە تەمەنی ٣٣ ساڵە و لەگەڵ باوکیدا بووەتە دەمەقاڵێیان، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی راینەگەیاندووە کە ئایا ئەو فەرماندەیە خۆی کوشتووە یان لەلایەن باوکییەوە کوژراوە. 

لە بارەی رووداوەکەوە لیوا زریان شێخ وەسانی کە باوکی کوڕەکەیە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"لەم رووداوە ناخۆشەی كە بەسەر ئێمە ھاتووە كە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی كوڕم (شەھید زریان شێخ وەسانی) لەم رووداوە زۆربەتان كەوتوونەتە ھەڵەو بە بێ وەرگرتنی زانیاری دروست، بە ناراست و بەبێ گەرانەوە بۆ بنەماكانی ئەخلاقی و وەزیفیتان كەوتونەتە ھەڵەو تەشھیرتان بە ئێمە كردووە".

دەشڵێت:"بۆیە ناچارین سكاڵا لە دادگا لەسەر ھەر ئەكاونتێك یان پەیجێك بكەین كە ببێتە ھۆی تەشھیر بە ئێمە و بنەماڵەكەمان لەم رووداوە كوڕەكەم خۆی كوشتووە كەس نەیكوشتووە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن