راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاودەكاتەوە و دەڵێت:" باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەڵ بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە پلەی (٤ – ٨ ) پلەی سەدی هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنرێت.
بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت :-
۱- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .
۲- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن.
۳- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.
٤- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .
٥- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .
٦- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
۷-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە.
۸ - باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ - ٨ )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییەو سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .
۹- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەرینەبڕیت بۆ دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەربوون.