دی ماریا روو لە خولی ئیتاڵی دەكات

وەرزش

08/07/2022     ژمارەی بینراو 345

ئەنخێل دی ماریا

راچڵەكین –

یانەی یۆڤانتۆس-ی ئیتاڵی بڵاویكردەوە، ئەنخێل دی ماریا یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان، بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانییەوە كردوووەو بۆماوەی یەك وەرز گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامدا.

یانەی خانمە پیرەكەی ئیتاڵیا، لەپەیجی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، دی ماریای ئەرجەنتینی، لە وەرزی داهاتوودا درێسی ژمارە 22 دەپۆشێت و مووچەی ساڵانەشی حەوت ملیۆن دۆلار دەبێت.

ئەنخێل دی ماریا، دوای ئەوەی وادەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان-ی فەڕەنسی كۆتایی هات، بەهۆی نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی، بڕیاریدا بەخۆڕایی بچێتە ریزەكانی یۆڤانتۆس، دوێنێش چووە شاری تۆرینۆ كە بارەگای سەرەكیی یانەی ئیتاڵییەكەی لێیە، بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.
 
دی ماریای تەمەن ٣٤ ساڵ لە وەرزی رابردوودا، 26 یاری بە درێسی سانجێرمان كردو تەنها پێنج گۆڵی تۆماركرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن