کەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە؟

کوردستان

09/07/2022     ژمارەی بینراو 506

راچڵەکین-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لە 14ی ئەم مانگەوە یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە عیراق بەڵام جارێ نازانین ئەو رۆژە حاجیانی هەرێمی کوردستانیش دەگەڕێنەوە.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە 14ی ئەم مانگە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عیراق دەستپێدەکات، بەڵام هێشتا خشتەکە دیاری نەکراوە، بۆ ئەوەی بزانین لە یەکەم کاروان حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە یاخود نا".

سەبارەت بە تەندروستی حاجیانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی تەندروستییان باشە تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەشتەرگەری یان نەخۆشیەکی قورس لەناو حاجیانی هەرێمدا نەبووە، تەنها رۆژی پێش عەرەفە حاجییەکی کورد بەهۆی جەڵتە لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دواتر ئەمبوڵانسی بۆ دابینکرا بۆ ئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی عەرەفە بکات، دواتر گەڕایەوە نێو کاروانی حاجیان".

بۆ ئەمساڵ نزیکەی دوو هەزار حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە، لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی چوونەتە وڵاتی سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن