راچڵەکین
ئەمرۆ هەینی هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی و سەیران عوسمان یەکەم دوێتیان بەناوی "بوک و زاوا" بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە هۆنراوەی کۆرش لاوێ و عەزیز وەیسییە و کۆرش ئاوازەکەی بۆ داناوە، سمکۆ فەیازی کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە و لە چەناڵی یوتیوبی سەیران بڵاوکراوەتەوە.
عەزیز وەیسی له ساڵی ١٩٦٨ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.
سەیران عوسمانیش هەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەسەرەتادا پێشکەشکار بووە، دواتر دەستی بە کاری هونەریی کردووە لەگەڵ کوڕەکەی هونەرمەند عەزیز وەیسی بەناوی سەهەند هاوسەرگیریی کردووە.