ئێران تۆڕێكی دەزگای مۆساد دەستگیر دەكات

جیهان

23/07/2022     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین –

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، دەستگیركردنی تۆڕێكی سەر بە دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی راگەیاند، كە لەهەرێمی كوردستانەوە هاتبوونە ناو خاكی ئەو وڵاتە.

وەزارەتەكە، رایگەیاندووە، تۆڕێكی سەر بە "دەزگای سیخوڕی رژێمی زایۆنی" كە بۆ كاری "تیرۆریستی" نێردرابوونە ئێران، پێش ئەوەی بتوانن هیچ كارێكی تێكدەرانە بكەن، لە لایەن هێزەكانمانەوە دەستبەسەركران.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەكراوە، ئەندامانی ئەو تۆڕە سیخوڕییە، لە لایەن یەكێك لە وڵاتانی ناوچەكەوە لەگەڵ مۆساد لە پەیوەندیدا بوون و لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە هاتبوونە ناو خاكی ئێران. 
 
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئەوەشی ئاشراكردووە، تۆڕە سیخوڕییەكە نوێترین كەرەستەكانی پەیوەندیكردن و تەقاندنەوەیان پێبووە و دەیانویست چالاكی تێكدەرانە لە هەندێك ناوچەی هەستیاری پێشتر دیاریكراو ئەنجام بدەن، بەڵام لە ئۆپەراسیۆنێكی چەند قۆناغیدا توانرا هەموو ئەندامانی تۆڕەكە دەستگیربكرێن و دەستبەسەر كەرەستەكانیشیاندا بگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن