ئەوروپا سزاكانى سەر روسیا درێژدەكاتەوە

جیهان

26/07/2022     ژمارەی بینراو 212

راچڵەكین –

یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا سزا سەپێنراوەكانی سەر رووسیا بەهۆی شەڕی ئۆكراینا، بۆماوەی شەش مانگی دیكە درێژبكاتەوە.

ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە، لە برۆكسل ئەنجامیدا، بڕیاریدا كۆی ئەو سزایانەی كە لەساڵی 2014ەوە بەسەر رووسیادا سەپاندوویەتی، تاوەكو رۆژی 311-2023 درێژبكاتەوەو هیچ سزایەكیش لەسەر مۆسكۆ لانەبات.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا، لەدوای داگیركردنی نیمچە دورگەی كرێمیا لەلایەن رووسیا، كە تائێستاش وەك بەشێكی دانەبڕاو لەخاكی ئۆكراینا دەناسرێت، كوژمەیەك سزا لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە بەسەر رووسیادا سەپێنرا، لەدوای مانگی شوباتی ئەمساڵیش بەهۆی هێرشە سەربازییەكەی ئەو وڵاتە بۆسەر خاكی ئۆكراینا، چەندین گوژمە سزای نوێ بەسەر مۆۆسكۆدا سەپێنرا، ئەمڕۆش بڕیاردرا سەرجەمی ئەو سزایانە بۆماوەی شەش مانگی دیكە درێژبكرێتەوە.

یەكێتی ئەوروپا بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریكاو چەند وڵاتێكی دیكەی جیهان، هەزاران سزایان بەسەر رووسیادا سەپاند، وەك گوشارێك لەسەر ئەو وڵاتە تاكو هێرشە سەربازییەكانی لە ئۆكراینا بووەستێنێت و هێزەكانیشی لەخاكی ئەو وڵاتە بكشێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن