قەیس خەز عەلی داوایەک لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات

عێراق

01/08/2022     ژمارەی بینراو 354

راچڵەکین-

ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق داوا لە خۆپیشاندەرانى چوارچێوەى هەماهەنگى دەکات نەچنە ناو ناوچەى سەوز.  

قەیس خەزعەلى، لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، چونە دەرەوەى لایەنگرانى چوارچێوە دژی کەسێک یان گروپێک نەبووە، بەڵکو بۆ خاتری عیراق و حکومەت و پەرلەمانەکەیەتى.

خەز عەلی داوایەک لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات و دەڵێت:" رێگە مەدەن هیچ کەسێک پێشێلکارى بەرانبەر هێزە ئەمنییەکان بکات و نەچنە ناو ناوچەى سەوز".  

لایەنگرانى چوارچێوەى هەماهەنگى کاتژمێر پێنجى ئێوارە لەدەوروبەرى ناوچەى سەوزى بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و خۆپیشاندەران دەیانەوێت بچنە ناو ناوچەی سەوز لە بەغدا، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگیریان لێدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی سێ رۆژە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقیان کۆنتڕۆڵکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن