راچڵەکین-
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاند.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌ری گه‌له، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یش كۆبووه‌ته‌وه به‌شێكه له كیان و ویژدانی گه‌ل، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ئیراده‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، كه موقته‌دا سه‌در داوایكردووه، فه‌رامۆش بكرێت.
حەلبوسی دەشڵێت:" لایه‌نگری به چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و خۆجێی پێشوه‌خته ده‌كه‌ین، له میانه‌ی خشته‌یه‌كی كاتی په‌سندكراودا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ رێڕه‌وی دیموكراتی له ژێر چه‌تری ده‌ستوور و له‌یه‌كتێگه‌یشتن ده‌ستپێبكاته‌وه و گونجاو و هاوڕێك بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل".
حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كیان هه‌یه به‌ناوی (سیاده)و نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كه‌ن، دوای هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 هاوپه‌یمانێتییەکیان له‌گه‌ڵ (سه‌درو بارزانی) بە ناوی هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان دروستكرد، بە هۆیەوە حەلبوسی بۆ جاری دووەم توانی ببێتەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.