چین ژمارەیەک بڕیاری دژی ئەمریکا دەرکرد

جیهان

05/08/2022     ژمارەی بینراو 177

راچڵەکین-

 بەهۆی سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان، چین ژمارەیەک بڕیار و سزای دژی ئەمریکا دەرکرد

وەزارەتی دەرەوەی چین راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "وێڕای نیگەرانیی و ناڕەزاییەکانی چین، پێلۆسی سوور بوو لەسەر سەردانکردنی تایوان، ئەم کارەش دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی چین و بەزاندنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی، هەروەها پێشێلکردنی بنەمای یەک چین و زیانگەیاندنە بە ئاشتەوایی گەرووی تایوان".

لە راگەیەنداوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "چین وەک وەڵامێک بۆ چەواشەکارییە نیازخراپەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بڕیاریدا بەگوێرەی یاسا سزا بەسەر پێلۆسی و ئەندامانی خێزانەکەی پسەپێنێت".

بڕیارەکانیش بریتین لە راگرتنی هاوكاری لەگەڵ ئەمریكا لەبارەی میكانیزمی سەلامەتیی دەریایی‌و روبەڕوبوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان‌و گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی.
 
هەروەها هەڵوەشاندنەوەی دیالۆگ لەنێوان سەركردە سەربازییەكانی ئەمریكا‌و چین و هەڵپەساردنی -هاوكاری لەگەڵ ئەمریكا لەبارەی رێگریكردن لە تاوانی سنور و راگرتنی گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و چین لە بارەی کەشوهەواوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن