پەروەردەی ناوەندی ھەولێر بۆ مووچە بەرێوەبەرەکان ئاگاداردەکاتەوە

ئابوری

07/08/2022     ژمارەی بینراو 657

راچڵەکین-

پەروەردەی ناوەندی ھەولێر قوتابخانەکانی سنورەکەی ئاگاداردەکاتەوە ئەمڕۆ سەردانی دیوانی پەروەدە بکەن بۆ وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی ٧، ئەوە لە کاتێکدایە بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی سبەینێ مووچەی مانگی ٧ی ئەو وەزارەتە دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی ناوەندی ھەولێر، بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەی ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄٨⁄٧ کاتژمێر ١٠ سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی  حەوت.

ئەوە لە کاتێکدا بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، مووچەی پەروەردە سبەینێ دووشەممە دابەشدەکرێت کە بە بۆنەی رۆژی عاشورا پشووی فەرمییە و تا ئێستاش دیار نییە کە دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوادەکەوێت یاخود لە رۆژانی پشوودا دابەشدەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن