كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكانی هەرێم

کوردستان

09/08/2022     ژمارەی بینراو 192

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و رایگەیاند،  پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك. پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە بە  (1) پلە  بەراورد بە  تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 42
سلێمانی : 41
دهۆك  : 41
كەركوك : 43
زاخۆ     :42
هەڵەبجە : 43
سۆران  : 42
راپەرین : 41
گەرمیان: 45

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن