پەروەردە رێنمایی بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ بڵاوکردەوە

کوردستان

19/08/2022     ژمارەی بینراو 372

راچڵەکین-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رێنماییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ خولی دووەم بڵاوکردەوە.

رێنمایی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خولی دووەم بڵاوکردەوە و دەڵێت ، هەمان رێنمایی و رێکارەکانی خولی یەکەم دەبێت.

بەگوێرەی رێنماییەکان دەبێت خوێندکاران پێش چوونە ژوورەوەیان بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە لەلایەن مامۆستایانەوە بپشکنرێن و سەرجەم ئامێرەکانی وەک مۆبایل و کاتژمێری زیرەکی پێ بێت لێی وەربگیرێت، هەر خوێندکارێک دەرکەوت ئەو ئامێرانەی پێ بێت بە لە ناوهۆڵی تاقیکردنەوە بە گزی بۆی هەژماردەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن