راچڵەكین-
لەشكر پشدەری، جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر_CTG لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر دوورخستنەوەی وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر، بڵاوكراونەتەوە، دەڵێت:
لەشكر پشدەری دەڵێت:"بەداخەوە لەكاتێكدا ئێمەسەرقاڵین بەجێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاو چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی وەك ھەمیشە كەسانێكی مشەخۆر و دەرچوو لەیاسا و بەكرێگیراو دەڵاڵ ، سەرقاڵن بەبڵاوكردنەوەی ھەواڵی ناڕاست و ھەڵبەستراو ، و دەیانەوێت لە مەھامی ئێمە كەمبكەنەوە ."
"بوختانەكان ھەرچییەك بێت ئێمە سورتردەكات لەبەردەوامیمان و زیاتر خزمەتكردنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان "
ئاماژە بەوەشدەكات:"بۆ ھەموولایەكیشی رووندەكەمەوە كە برای ئازیزو خۆشەویستم وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر_CTG لەبەجێگەیاندنی ئەركەكانیدا بەردەوامە و وەك برایەك ئێمە ھەمیشە پشتیوان و ھەماھەنگی دەبین بۆ پاراستنی ئارامی ھەرێم و جێبەجێكردنی سەروەری یاسا "
"بەدڵنییاشەوە قەت رێگانادەین پێشێلكارانی یاساو، مشەخۆران مەرامەكانیان بێننەدی و دواجار ئێمە خزمەتكاری كۆمەڵانی خەڵكین و لەخزمەتی ھەمووانداین."