هێزەكانی فەرەنسا لە عێراق دەكشێنەوە

عێراق

25/03/2020     ژمارەی بینراو 241

راچڵەكین

هێزەكانی فەرەنسا كە لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە دعش لە عێراق بوون، لەو وڵاتە دەكشێنەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای فەرەنسا، ئەو وڵاتە كە ئەندامە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، نزیكەی 200 سەربازی لە عێراق جێگیركردبوو، كە 160یان وەك راهێنەر ئەركی مەشق و راهێنانیان بە هێزەكانی سوپای عێراق دەكرد.

ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، لە زاری وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، عەبدولكەریم خەلەف رایگەیاندووە، لەسەر بنەمای رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق، هێزەكانی فەرەنسا خاكی عێراقیان جێهێشتووە.

عەبدولكەریم خەلەف، هۆكاری كشانەوەی هێزەكانی فەرەنسای لە عێراق روون نەكردووە، بەڵام ئەم هەنگاوە هاوكاتە لەگەڵ هەنگاوی وڵاتانی دیكەی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەم راگەیەنراوی عێراق دوای چەند كاتكۆیەك لە راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگریی كۆماری چیك دێت، كە رایگەیاند بە هۆی هەڕەشەی ئەمنیی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، هێزەكانیان لە عێراق دەكێشنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن