غازی الزیادی
ڕاچڵه‌كین-
"قوربانیمان به ژیانی خۆماندا له پێناو ئێوه ئه‌وه‌ی ته‌نها ئێمه له ئێوه ده‌مانه‌وێت مانه‌وه‌یه له ماڵه‌وه و ئاگادار بوونی خۆتانه خۆراكتان ده‌وێت خزمه‌تگوزاریتان ده‌وێت ئێمه ده‌یگه‌نینه ده‌ستان ئۆتۆمبێل ده‌نێرین خزمه‌تتان بكات ته‌نها ئه‌وه‌ی له ئێوه ده‌مانه‌وێت پابه‌ندبوون و مانه‌وه‌یه له ماڵه‌كانتان."
ئه‌مانه قسه‌ی غازی الزیادی یه په‌رستارێكی عێراقیه له نه‌خۆشخانه‌ی حسێن ی فێركاری له پارێزگای میسان له عێراق له‌ڕێی ڤیدیۆیه‌ك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووم بڵاویكردۆته‌وه و داوا له هاوڵاتیانی عێراق ده‌كات له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
تا ئێستا ژماره‌ی توشبووانی هاوڵاتیانی عێراقی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 316 حاڵه‌ت و تا ئه‌مڕۆ 27 كه‌س به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 75 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
حكومه‌تی عێراق بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه چه‌ندین ڕێكاری یاسایی گرتۆته به‌ر له‌وانه‌ش ڕێگرتن له هاتوچۆ له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق و وه‌ستاندنی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانیه‌كان هه‌تا 28 ی 3 .
ئه‌م په‌رستاره ده‌شڵێت" له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه نه شه‌ومان شه‌وه و نه ڕۆژمان ڕۆژه ته‌واوی كاته‌كانمان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كان بكه‌ین به‌ڵام هێشتا هاتوچۆ هه‌یه له بازاڕه‌كان و خه‌ڵك ته‌واو نه‌چۆته‌وه ماڵه‌كانیان"