مۆڵەتی نوێی شۆفێری دەتوانرێت بۆ چەند ساڵ بەکاربهێنرێت؟

کوردستان

25/08/2022     ژمارەی بینراو 1333

راچڵەکین-

دوێنێ چوارشەممە خستنەکاری سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری راگەیاندرا و کرا بە شێوەی دیجیتاڵی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت:"  مۆڵەتەکە بۆماوەی(5)ساڵ کاری پێدەکرێت".

بەپێی ڕێنمایی ژمارە3ی ساڵی2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئەومۆڵەتەی کەبەسیستەمی دیجیتالی تازە دەردەچێت بۆماوەی(5)ساڵ کاری پێ دەکرێت. وەهەڵگرەکەی دەتوانیت بەرلە(6)مانگ لەوادەی تەواوبونی تازەی بکاتەوە.

دوێنێ چوارشەممە گۆڕانکاری لە سیستمی مۆڵەتی شۆفێریدا کرا و بەپێی گۆڕانکارییەکەش سیستمەکە دەکرێتە دیجیتاڵی و ١٢ جۆری مۆڵەتی شۆفێری بوونیان دەبێت، کە لە تەمەنی ١٦ ساڵ بۆ ماتۆرسکیڵ تاوەکو ٢٠ ساڵ بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر و پیشەسازی و گەورەکان دەبێت.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن