پۆلیسی هەولێر: سێ ژن بە تۆمەتی رفاندن و ئەنجامدانی کاری بەدڕەوشتی بە کچێک دەستگیرکران

کوردستان

08/09/2022     ژمارەی بینراو 389

راچڵەکین-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ژنی راگەیاند کە کچێکیان رفاندووە و کاری بەدڕەوشتییان پێ کردووە و دواتر داویانە بە ژنێکی دیکە بۆ هەمان مەبەست.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی ناوشار / ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی کوردستان، سێ تۆمەتباری ژنیان بەناوەکانی (ژ. ا. س.) و (ژ. خ. م.) و (هـ. خ. م.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی ڕفاندنی کچێک و دەستبەسەرکردنی لە ماڵێک لە گەڕەکی (کەرتی٥٥)ی ماردین دواتر کاری بەدڕەوشتیان پێ ئەنجامداوە و داویانە بە ژنێکی تر بەناوی (ت)، کە ئەویش هەمان کاری پێکردووە.

پۆلیس دەشڵێت:"دوای دەستگیر کردنیان تۆمەتباران دانیان نا بەتاوانەکەیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بە پێی ماددە (٣ی بغاء) بۆ ڕێکخرا، ڕەوانەی دادگا کران".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن