خێزانی داعشەكان بەناسنامەی ساختە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق
راچڵەكین
هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی عێراق، دەستگیركردنی هاوڵاتییەكیان راگەیاند كە ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەرو منداڵانی تیرۆریستەكانی داعش لە سوریاوە بۆ ناوخۆی وڵات كردووە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی دەزگای هەواڵگریی عێراق كە ئەمڕۆ 7-2-2020 بڵاویكردووەتەوە، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركراوە، بەناسنامەی ساختە، چەندین خێزانی داعشە عێراقییەكانی لە سوریاوە گواستۆتەوە بۆ شارەكانی موسڵ و رومادی.
راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارە دەستگیركراوە، خۆیشی بە مادەی 4ی یاسای تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراو بووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەئێستادا بە هەزاران خێزانی داعشە عێراقییەكان، لە خێوەتگەكانی ناو سوریا نیشتەجێن و رێگەی گەڕانەوەیان بۆ ناو عێراق پێنادرێت.