ئەمریكا؛ ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا هەزار كەسی تێپەڕاند

جیهان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 643

راچڵەكین-

لە ئەمریكا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئەمریكا بووە یەكێك لەو وڵاتانەی جیهان كە پەتاكە بەربڵاوترینە تێیدا، به ‌پێی دوایین زانیاریی كە زانكۆی جۆنز هۆپكینز بڵاویكردووەتەوە، نزیكەی ١٢ كاتكۆ پێش ئێستا، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەكە كە ٥٥ هەزار و ٢٣٨ كەس بوو ١٣ هەزار و ٣٣٤ زیادیكردووە و گەیشتووەتە ٦9 هەزار و 197 كەس، لە هەمان كاتدا ٢٣٦ كەسی دیكە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە ، كۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 46 كەس.

لەدوای هەریەك چین و ئیتاڵیا، ئەمریكا لە پلەی سێیەمدا دێت لە رووی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە، لە كاتێكدا لە چین ٨١ هەزار و ٦٦١ حاڵەتی تووشبوون و لە ئیتاڵیا ٧٤ هەزار و ٣٨٦ حاڵەتی تووشبوون هەیە.

تەنیا لە شاری نیویۆرك لە ئەمریكا ٣٣ هەزار و شەش حاڵەتی توشبوون بە پەتاكە هەیە و، تا ئێستا ٣٦٦ كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن