راچڵەکین-
شارەزایەکی بواری کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی ٢١ و ٢٢ی ئەم مانگە یەکەم بارانی پاییزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕپچڕ و هەڕەمەکی دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، بڵاویکردووەتەوە:"رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، کاریگەری شەپۆلەکانی گەرما کەمدەبێتەوە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە، هەروەها لە ھەردوو رۆژانی ٢١ و ٢٢ی ئەیلولی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ لەناوچەکەدا دەستپێدەکات، کە بەشێوەی ناجێگیری کەشوھەوا دەبێت و خۆی لە چالاکبوونی با و ھەورە بروسکە و بارانێکی کەم و پچر پچردا دەبینێتەوە لە ناوچەی جیاجیادا و بارانەکەش ھەرەمەکی دەبێت".
دەشڵێت:"بەهۆی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپەستانی ژێر گەرم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی ١ پلە بەرزتردەبنەوە".
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشکردووە:"خێرایی با ئاسایی دەبێت و لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان خێرایی ئاراستە بای باکووری رۆژھەڵات لەکاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا بەچالاکی دەمێنێتەوە بەخێرای ١٥ تا ٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا".
ئەو شارەزایەی کەشناسی پلەکانی گەرمای بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیە دەبێت:-
سلێمانی ٤٠ بە ٢٤
ھەولێر ٤١ بە ٢٦ پلە
دھۆک ٤٠ بە ٢٥ پلە
ھەڵەبجە ٤٠ بە ٢٣ پلە
کەرکوک ٤٢ بە ٢٨ پلە
لە ناوچەکانی گەرمیان ٤٣ بە ٢٦ پلە
لە سنووری ئیدارەی راپەرین ٤٠ بە ٢٤ پلە