دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی دواخست

عێراق

19/09/2022     ژمارەی بینراو 132

راچڵەکین-

دادگاى باڵاى فیدراڵیى عیراق بۆ سێیەمجار دانیشتنی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێمی بۆ ٢٦ی ئەم مانگە دواخست.بۆ ئەوەى دوا بڕیار لەبارەیەوە بدات. 

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سکاڵایەک کە سروە عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم  تۆماریکردبوو کۆبووەوە و بڕیاریدا دادگاییکردنەکە بۆ رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دوابخرێت.

 پێشتر سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، سکاڵایەکی پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی  عیراق کردبوو کە تیایدا داوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ھەرێمی کوردستان کردبوو.

پێشتر دادگای باڵای فیدراڵیی دوو دانیشتنی لەبارەی سکاڵاکە ئەنجامداوە، بەڵام رۆژی ١٩-٩- ٢٠٢٢ی بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ھەرێمی کوردستان دیاریی کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن