دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی بڕیاریدا

عێراق

21/09/2022     ژمارەی بینراو 185


راچڵەكین-

دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەڵوەشاندەوە لەبارەی رێكارەكانی دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و دانانی ( ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوت بە سەرۆكی كۆمپانیاكە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدراڵی بڵاویكردەوە: "هەردوو بڕگەی دوو و سێی هەردوو بڕیاری ژمارە 109 و ژمارە 211ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كە لە ساڵانی 2020 و 2021 دەرچوون، نادروستن، بۆیە هەڵمانوەشاندنەوە".
 
ئەوەش روونكراوەتەوە: "دوو بڕگە هەڵوەشاوەكە تایبەتن بە تەواوكردنی هەنگاوەكانی دروستكردنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عیراق لەگەڵ پێدانی پۆستی سەرۆكی كۆمپانیاكە بە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق.

دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەشداوە:" بەردەستنەبوونی رێكارە پێویستەكان لە لایەن لایەنە راسپێردراوەكان بەپێی یاسا بۆ پاراستنی سامانی گشتی كە لە راستیدا سامانی هەموو رۆڵەكانی گەلە، بڕگەی یەكەمی ماددەی 27ی دەستوور پێشێل دەكات".
 
"هۆكارێكی دیكەی ئەم بڕیارە هەڵوەشاندنەوەی چەند ماددەیەكی سەرەكیی یاسای دروستكردنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانییە [یاسای] ژمارە 4ی ساڵی 2018 كە بەهۆیەوە ناكرێ كۆمپانیاكە دروست بكرێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن