میدیای گۆڕان: سەرەتای مانگی 10 مووچەی مانگی 9 دابەشدەکرێت

ئابوری

24/09/2022     ژمارەی بینراو 314

راچڵەکین-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دوای تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستپێدەکات و دەکەوێته سەرەتای مانگی (10).

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بە (کەی ئێن ئێن) راگەیاندووە: دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ پەیوەستە بەتەواوکردنی مووچەی مانگی ئاب کە لەم هەفتەیەدا کۆتای پێدێت، دەشڵێت:" ئێستا داهاتی نەوت نزیکەی 500 ملیۆن دۆلارە کە ئەم پارەیە لەچاو مانگەکانی سێ و چوار زۆر زیاترە پێشتر 380 ملیۆن دۆلار دابین دەکرا، بەڵام ئێستا ئەو 500 ملیۆن دۆلارە بەداهاتی ناوخۆ دابیندەکرێت کە لەسلێمانی مانگی پێشو نزیکەی 100 ملیار دینار کورتهێنان هەبوە.

راشیگەیاند: لەبەرئەوەی داهاتی سلێمانی کۆبکرێتەوە لە ماوەی ئەو پێنج شەش رۆژەدا، بۆیە سەرەتای مانگی 10 مووچەی مانگی 9 دابەشدەکرێت و 25ی مانگ مووچە دابەشناکرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن