راچڵەکین-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چەند رێکارێک بۆ وەرگرتنی قەرزی 15-100 ملیۆنی بە جووتیاران بڵاودەکاتەوە و دەڵێت:"بەگوێرەی ئاستی پڕۆژەکە، لەماوەی (1 ساڵ تا 5 ساڵ) قەرزەکە دەدرێتەوە و لەدوایی شەش مانگی یەکەمی سوومەند بوونی قەرزەکە".
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی لە گشتاندنێکدا کە ئاڕاستەی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە ئاماژە بەوەدەکات دوابەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشت لەگەڵ بانکی (القرطاس ئیسلامی) بەمەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی و پاڵپشتی پڕۆژەکانی جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بۆ وەرگرتنی قەزر دەبێت جووتیاران پابەندی ئەم رێکاران بن:
1- وەرگرتنی مامەڵەی جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری ئەوانەی کە خوازیارن سوودمەند بن بەمەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند و بەرزکردنەوەی بۆ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت.
2- پشتگیری بەرێوەبەرایەتییە گشتیەکانمان لەگەڵ سەرجەم بەراییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە هاوپێچ دەکرێت، بەمەبەستی هەلسەنگاندن و پەسندکردن و ئاڕاستەکردنی بۆ بانکی ناوبراو .
3- خاوەن بیرۆکە پێویستی بە (کەفیل) ێک دەبێت بۆ بانکی ناوبراو کە فەرمانبەری حکومەت بێت.
4- بڕی قەرزەکە لە (15,000,000 تا 100,000,000) پانزە ملیۆن دەستپێدەکات تاوەکو سەد ملیۆن دیناری عیراقی، بەگوێرەی ئاستی پڕۆژەکە، لەماوەی (1 ساڵ تا 5 ساڵ) قەرزەکە دەدرێتەوە و لەدوایی شەش مانگی یەکەمی سوومەند بوونی قەرزەکە.
5- کاری وەزارەتمان تەنها هەڵسەنگاندن و پەسندکردن و پشتگیری و چاودێری پڕۆژەکانە لە رووی هونەری و پێشخستن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری .
6- سەرجەم رێکارە کردارییەکان وەکو (یاسایی و دارایی و کارگێری)لە بانک یەکلایی دەکرێنەوە لەگەڵ خاوەن پڕۆژەکە.