پۆلیسی سلێمانی بەدوای تۆمەتبارێكدا دەگەڕێت

کوردستان

29/09/2022     ژمارەی بینراو 576

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی بەدوای تۆمەتبارێكدا دەگەڕێت و داوا لەهاوڵاتیان دەكات هەر كەس زانیاری لەسەری هەیە پەیوەندیان پێوەبكات.

پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەم تۆمەتبارە بەناوی (ڕێباز سدیق نەسروڵا) لەدایكبووی 1982 دانیشتوی شاری سلێمانییە داواكراوە بەبڕیاڕی دادوەرو بەپێی مادەی ٤١١ لەیاسای سزادان كە ناوبرا هەڵاتووە بۆ شوێنێكی نادیار."

 پۆلیسی سلێمانی دەڵێت:"داوا لەھاوڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی."

لەكاتی بوونی هەر زانیارییەك لەسەر تۆمەتباری ناوبراو  پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:
 0533193148 
0533194011
 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە 104
 بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ژمارە 105

ماددەی 411 لەیاسای سزادانی عیراقی تایبەتە بە كوشتنی كەسێك بەهەڵە یاخود تیوەگلان لەكوشتنی كەسێك.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن